ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان دەوێت بارودۆخی نێوان شاکا و ئارسیناڵ بقۆزێتەوە

یاریگا- یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەوێت کەڵک لە پەیوەندیی نێوان گرانیت شاکا و ئارسیناڵ وەربگرێت و لە گواستنەوەکانی زستانەدا پەلکێشی ڕیزەکانی خۆی بکات.

شاکا بەم دواییانە لەگەڵ یانەکەی و هاندەران بە بارودۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕی و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە گەنەرز دەستبەرداریبن، ئەوەش دوای هاتنی ئارتێتا وەک ڕاهێنەری نوێ، زیاتر ڕوون دەبێتەوە.

جگە لە یاریزانە سویسریە بە ڕەگەز ئەلبانییەکە، ڕۆسۆنێری هاوکات ئالان لە ناپۆلی و باکایۆکۆی لە مۆناکۆ کردۆتە ئامانج، ئەوەش بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگەی “گۆڵ”ی وەرزشی.

میلان ئەم وەرزەش ئاستی باش نییە و بە ڕاهێنەرایەتی ستیفانۆ بیۆلی چاویان لە کڕینی چەند یاریزانێکی نوێیە تا لانی کەم بتوانن یانەکە بگەیەنن بە پێگەکانی خولە ئەورووپییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button