عێراق

یەکێتی تۆپی پێی عێراق تێچووی چارەسەری یاریزانێکی پێکراوی لە ئەستۆ دەگرێت

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا بە گرتنە ئەستۆی بڕی تێچووی چارەسەرکردنی یاریزانێکی هەڵبژاردەکە.

دوای ئەوەی لە پاڵەوانێتی جامی کەندوا تووشی پێکان هات و دواتر ئەمجەد عەتوانی عێراقی ڕەخنەی گرت لەوەی پشتگوێیان خستووە و وەک پێویست ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە.

بۆیە یەکێتییەکە بە نووسراوێکی فەرمی هاتە سەر هێڵ و بڕیاری دا تێچووی چارەسەرەکەی بگرێتە ئەستۆ کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی قەتەر  وەری دەگرێت لەگەڵ دابینی کردنی تکتی فرۆکە و شوێنی مانەوە و هەروەها خەرجی نانخواردنیش

دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرز لە پاڵەوانێتیەکە، هەڵبژاردەی شێرەکانی ڕافیدەین نەیانتوانی بگەنە یاری کۆتایی و لەسەر دەستی بەحرێن لە پێش کۆتایی ماڵئاواییان کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button