ئیتاڵیا

“پێش ناپۆلی، گاتوسۆ 18 داخوازی لە یانەکانیترەوە ڕەت کردۆتەوە!”

یاریگا- ڕاستەوخۆ دوای لەسەر کار لابردنی کارلۆ ئەنچلۆتی لەلایەن ئیدارەی یانەی ناپۆلیەوە، جینارۆ گاتوسۆیان بۆ ئەو ئەرکە ڕاسپارد.

سەرچاوەی “لا ڕیبۆبلیکا”ی ئیتاڵی زانیاریی خستۆتە ڕوو کە دوای دوورکەوتنەوەی لە ڕاهێنەرایەتی ئەی سی میلان لە مانگی یۆنیۆی ڕابردوو، گاتوسۆ 18 ئۆفەری جیاوازی لە یانەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئیتاڵیا پێگەشتووە.

ڕۆژنامەکە ناوی یانە خوازیارییەکانی بردووە کە لە نێویاندا سامپدۆریا، جێنەوا و فیورێنتینا، هەروەها ڤالێنسیای ئیسپانیش داوایان پێشکەش بە ڕاهێنەری ناوبراو کردووە.

ناپۆلی ئەنجامەکانی خولی ئیتاڵیی لەم وەرزەدا لە ئاستی پێویستدا نەبوو، ئەگەرچی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگیش پەڕیەوە بۆ قۆناغی 16, بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ هێشتنەوەی کارلۆ ئەنچلۆتی وەک ڕاهێنەریان.

بابەتی زیاتر

Back to top button