ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

هاندەرانی یۆڤێنتوس داوایەکی سەیریان لە رۆناڵدۆ کردووە

یاریگا
ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان داوا لە رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەکەیان دەکەن کە پەیامەکەیان ساری راهێنەر بگەینێت و واز لە راهێنەرایەتی یانەکەیان بێنێت.

دوای دۆڕانەکەی بیانکۆنێری بەرامبەر لازیۆ لەم گەڕەی سێریائەی، بەشێکی زۆر لە هاندەرانی ئەو یانەیە لە رێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان داوا لە دۆن دەکەن لە بڕی ئەوان پەیامەکەیان بە راهێنەری یانەکە بگەینێت و واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان بێنێت، چونکە بە بڕوای ئەوان ساری نەیتوانیوە ئاست و ئەنجامی باش بەدەست بێنێت.

بەشێکی دیکەی هاندەرانی یوڤی لەو بڕوایەدان خودی راهێنەرەکەیان بووەتە هۆکاری دابەزینی ئاستی یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button