ئه‌مریکائه‌وروپا

نزیکەی 15 هەزار هاندەر پێشوازیان لە ماسکێرانۆ کرد

یاریگا
خاڤیەر ماسکێرانۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئێستودیانتسی وڵاتەکەی واژۆ کرد.

ماڵپەری فەرمی یانە ئارجێنتیناییەکە بڵاویکردەوە دوای ئەوەی یاریزانی پێشووی یانەکانی لیڤەرپول و بارسێلۆنا بریاریدا بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆ کرد و بە ئامادەبوونی نزیکەی 15 هەزار پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

ماسکێرانۆی 34 ساڵان پێشبینی دەکرا پەیوەندی بە ریڤەرپلەیت بکات، بەڵام لەسەر داوای سباستیان ڤێرۆنی سەرۆکی ئێستودیانتس بریاریدا پەیوەندی بەم یانەوە بکات و سەرەتای ساڵی داهاتووش لەگەڵ یانە نوێیەکەی دەست بە یاریکردن دەکات.

Back to top button