ئینگلتەرا

ناڕەزایەتی هاندەرانی ئارسیناڵ لە ئێمری گەشتە بنبەست

یاریگا- ناڕەزایەتی هاندەرانی ئارسیناڵ لە ڕاهێنەرەکەیان گەشتە لووتکە و بە ئاشکرا داوای ڕۆشتنی دەکەن.

شەوی ڕابردوو تۆپچییەکانی لەندەن میوانداریی ئینتراخت فرامکفۆرتی ئەڵمانیان کرد لە میانی یارییەکانی یۆرۆپالیگ. گەنەرز گێمی یەکەمی بە تاکە گۆڵێکی ئۆبامیانگ کۆتایی پێ هێنا، بەڵام لە گێمی دووەمدا خۆی دا بە دەستەوە و دوو گۆڵی لە لایەن ئەڵمانیەکانەوە لێ کرا و شکستێکی دیکەی نووسیەوە، ئەوەش هاندەرانی هێندەیتر تووڕە کرد لە هەمبەر ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان، تا بە ئاشکرا دروشمی “ئێمری بۆ دەرەوە” ، “نە پلانت هەیە، نە پێکهاتەت دروستە، نە شوێنێکیش بۆ شاردنەوە”یان لە دژی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بەرز کردەوە.

دوای یارییەکە، ئێمری وتی ئەگەرچی ئەوڕۆ ڕۆژی ئەوان نەبووە، بەڵام هێشتا پێشەنگی کۆمەڵەکەن.

ئەو قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە بە 10 خاڵەوە دوای هەفتەی پێنجەمی پاڵەوانێتیەکە، تەنها خاڵێک لە فرانکفۆرت و سێ خاڵ لە ستاندارد لیگەوە دوورن و لە کۆتا 11 یاری لە پریمەرلیگیش تەنها دوو بردنەوەیان تۆمار کردووە، پلەی هەشتەمەن بە جیاوازیی هەشت خاڵ لە چوارەمی ڕیزبەندییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button