ئیتاڵیائینگلتەرا

کارلۆ ئەنچلۆتی: پرچم سپی بووە و ئەزموونێکی وام هەیە گوێ بە دەنگۆیەکان نەدەم

یاریگا- کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ناپۆلی وەڵامی دەنگۆکانی ڕۆشتنی لە یانەکە دایەوە و ئەو قسانەش پشتگوێ دەخات کە دەیبەستنەوە بە یانەیەکیترەوە.

پێشتر ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ناوی بە یانەی تۆتنهامەوە دەلکێنرا پێش ئەوەی مۆرینهۆ ئەرکەکە بگرێتە دەست، لە ئێستادا دەنگۆی زۆر هەیە کارلۆ پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ شوێنی ئونای ئێمری ڕاهێنەری ئارسیناڵ. سەبارەت بە وەها دەنگۆیەک، ئەنچلۆتی  بە BT Sportی گوت: “من لەگەڵ ناپۆلی دەمێنمەوە. ئەوانیتر تەنها دەنگۆن. من پرچم سپی بووە و ئەزموونێکم هەیە کە گوێ بەو شتانە نەدەم و تەنها قسەن.”

وتەکانی ناوبراو دوای یەکسانبوونەکەیان بوو لەگەڵ لیڤەرپووڵی پێشەنگی کۆمەڵەکە لە چامپیۆنزلیگ کە هەردو یانە ململانێیانە تا بە یەکەمی گرووپەکە سەربکەون بۆ قۆناغی کرانە دەرەوە.

ناپۆلی لە خولی ئیتاڵیا بە ڕۆژە گەشەکانی خۆیدا گوزەر ناکات، بە شێوەیەک دوای هەفتەی 13ی خولەکە لە پلەی حەوتەم دێن. هەرچی ئارسیناڵەکەی ئێمریشە، پلەی هەشتەمی پریمەرلیگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button