ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڕیاڵ زانیاری نوێی لەسەر جۆری پێکانەکەی هازارد ڕاگەیاند

یاریگا- ڕاپۆرتە پزیشکیەکان لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە زانیاری تەواویان لەسەر جۆری پێکانەکەی ئیدن هازارد خستە ڕوو کە لە یاری دوێنێ شەویان بەرامبەر پاریس سان جێرمان تووشی هات.

هەرچەندە دوای یارییەکە زینەدین زیدان نیگەرانی قووڵی خۆی پیشان دا سەبارەت بە بارودۆخی یاریزانەکە و بە گورزێکی کاریگەر پێکانەکەی وەسف کرد، بەڵام ڕاپۆرتی پزیشکی یانەکە شتێکی دڵخۆشکەرتری لە قسەکانی زیدان بڵاو کردەوە بەوەی  یاریزانە بەلجیکیەکە دووچاری شینبوونەوە هاتووە لە قاچی ڕاستیدا. بەوەش نابراو بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

بەو ماوە دوورکەوتنەوە، هازارد تەنها لە دوو یاری داهاتووی یانەکەی لە لالیگا بەرامبەر ئالاڤێس و ئیسپانیۆل و، ئەگەریشە بەرامبەر کلوب بروج لە چامپیۆنزلیگ بێ بەش بێت، بەڵام بۆ یاری ڤالانسیا لە 15ی دیسامبەر و کلاسیکۆی 18ی هەمان مانگ، دەگەڕێتەوە یاری کردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button