ئه‌ڵمانیا

لە ئەڵمانیا بەهۆی ناوبژیوانەوە، ڤار گۆڵێکی خەیاڵیی ڕەت دەکاتەوە!

یاریگا- لە خولی پلە دووی یانەکانی ئەڵمانیا، ڤار گۆڵێکی نایاب و سەرسوڕهێنەری یاریەکە ڕەت دەکاتەوە کە ناوبژیوان هۆکارە بۆ هەژمار نەکردنی.

یاریەکە کە لەنێوان هانۆڤەری خاوەن یاریگا و دارمشتادی میوان بەڕێوە چوو، مارک شتیندێرای یاریزانی خانەخوێ بە لێدانێکی بەهێز و دوورهاوێژ تۆڕی میوانەکەی هەژاند و شێتانە ئاهەنگی گێڕا، بەڵام دوای پشکنینی گۆڵەکە لە ڕێگەی ڤارەوە، شادییەکەی کۆتایی پێ هێنرا و بەهۆی پەپڵپ گرتنی زۆریشیەوە کارتی زەردی پێ درا.

وا دیارە یاریزانەکە یاسا نوێیەکەی فیفای بیر چووبووەوە کە مانگی یۆنیۆی ڕابردوو دەرکرا لە حاڵەتێک هەر کاتێک تۆپ بەر ناوبژیوان بکەوێت، یاری دەوەستێنرێت و ناوبژیوان کردەی “بەردانەوەی تۆپ” ئەنجام دەدات بۆ بەردەوامیدان بە یارییەکە.

شتیندێرا بەهۆی هەڵچوونە زۆرەکانی و بەهۆی ئەوەی یانەکەی 1-2 پاشکەوت لە یارییەکە، لە کۆتا خولەکەکاندا ئاڵای لێدانی گۆشە بە شەقێکی بەهێز هەڵدەکەنێت و دووەم کارتی زەردی و پێ دەرێت و دەکرێتە دەرەوە.

بەوەش ناوبراو نە گۆڵە خەیاڵڕفێنەکەی بۆ هەژمار کرا، نە یانەکەشی بردنەوەی تۆمار کرد، نە یارییەکەشی تا فیکەی کۆتایی تەواو کرد.

– دیمەنەکان بە ڤیدیۆ:

بابەتی زیاتر

Back to top button