ئیتاڵیا

ڕۆما لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کڕیاری نوێی یانەکە

یاریگا- یانەی ڕۆمای ئیتاڵی ڕایگەیاند لەگەڵ وەبەرهێنەری نوێدا بۆ کڕینی یانەکەیان، لە گفتوگۆدان.

دوای ئەوەی ئاشکرا بوو جەیمس پالۆتای خاوەنی ئێستای یانەکە خواستێتی یانەکە بفرۆشێت، داخوازییەکان لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە زیاتر بوون بۆ کڕینەوەی یانەکەی پایتەخت، لە نێویشیاندا ملیاردێری ئەمریکی فرێنکین کە دەیەوێت بەشێکی زۆری یانەکە بکڕێت. سامانی ناوبراو، بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، خۆی دەدات لە 5 ملیار یۆرۆ.

بەهۆی کەمتەرخەمیی لە جموجوڵەکانی و ئەنجام نەدانی گۆرانکاریی گەورە، تووڕەیی جەماوەری گورگەکانی پایتەختی بەدوادا هات بەرامبەر جەیمس پالۆتا، بۆیە لە ئێستادا سەرمایەداران ئەمە بە هەل دەزانن و یانەکەش چاوەڕێی باشترین کڕیار دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button