ئه‌وروپائیتاڵیا

لێدوانی ساری گومانی خستە سەر بەشداریکردنی ڕۆناڵدۆ بەرامبەر میلان

یاریگا- ماریزیۆ ساری کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەی ئەی سی میلان ئەنجامدا و تێیدا تا ڕادەیەک گومانی خستە دڵی هاندەرانی یوڤێنتوس و هەوادارانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

لە قسەکانیدا ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە پەسنی ڕۆسۆنێری کرد و بە یانەیەکی دەستەجەمعیی ناوی بردن ئەگەر چی وەک خۆی وتی میلان بە دەستپێکێکی خراپ هاتوونە، بەڵام ددانی بەوەدا نا کە یارییەکی قورس دەبێت.

سەبارەت بە بارودۆخی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەی و ئامادەگیی دۆن بۆ ئەو یارییە گوتی: “ڕۆناڵدۆ هەست بە ئازارێکی سووک دەکات لە ئەژنۆیدا، پێکانێکی مەترسیدار نییە، بەڵام با بزانین چی ڕوو دەدات.”

سبەی شەو کاتژمێر 1:45 خولەک بە کاتی هەولێر، یوڤی کە بە 29 خاڵەوە پێشەنگە، میوانداریی ئەی سی میلان دەکات لە چوارچێوەی هەفتەی 12ی سێریائەی کە ئەمەی دواتریان  پلەی 13هەمن بە تەنها 13 خاڵەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button