یاریگا

ڤاردی بە باشترین یاریزانی مانگی ئۆکتۆبەری پریمەرلیگ دیاری کرا

یاریگا- جێمی ڤاردی هێرشبەری لیستەر سیتی توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی ئۆکتۆبەر لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

ڤاردی توانی لە سێ یاریی ئەو مانگەدا چوار گۆڵ تۆمار بکات. گۆڵکارە 32 ساڵانەکە لەم وەرزەدا ڕەگەزێکی گرنگی تیمەکەی برێندان ڕۆجێرزی ڕاهێنەرە.

لیستەر لە ئێستادا دوای هەفتەی 11ی خولەکە، پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە دوای لیڤەرپووڵی پێشەنگ و مان سیتی دووەم. ڕۆژی شەممە میوانداریی ئارسیناڵی پێنجەم دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button