ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

وادەی سوپەری ئیتاڵیا دیاریکرا

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا وادەی یاری سوپەری وڵاتەکەی لە نێوان یۆڤێنتۆس و لازیۆ ئاشکرا کرد.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە یاری سوپەری 22 دێسامبەری 2019 لە نێوان یۆڤێنتۆس و لازیۆ لە شاری ریای سعوودیا کاتژمێر 19:45 خولەک بەڕێوەدەچێت.

بریارە بۆ ئەم یارییە چوونی خانمان بۆ یاریگا رێگری لێ نەکرێت و بۆ جاری یەکەم خانمان دەتوانن بەبێ جیاوازی بۆ بینینی یارییەک سەردانی یاریگا دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button