ئیتاڵیاگرنگترین

وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە ریاز ئاشکرا کران

چوار یانە بەشداری لە جامی سوپەر دەکەن

یاریگا –

لیژنەی خولی ئیتاڵیا، رێکەوتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی سوپەر کە بڕیارە لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەبچێت، بڵاوکردەوە.

لە 13ی مانگی ئاداری ئەمساڵدا، لیژنەی خولی ئیتاڵیا بڵاویکردبووەوە، یارییەکانی جامی سوپەر بۆ چوار تاوەکو شەشی ساڵی داهاتوو لە سعودیە بە بەشداری چوار یانە بەڕێوەدەچێت.

لە دوای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی لیژنەکە، بڕیاردا یارییەکانی جامی سوپەر لە 18 و 22ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچن.

یانەکانی ناپۆلی، پاڵەوانی سێریا ئەی و لازیۆی خاوەن پلەی دووەم و ئینتەر میلانی خاوەن جامی ئیتاڵیا و فیۆرێنتینای خاوەن پلەی دووەمی جامی ئیتاڵیا، بەشداری لە جامی سوپەر دەکەن.

لەگەڵ بەڕێوەچوونی جامی سوپەر ئیتاڵیا، یارییەکانی سێریا ئەی ناوەستن، بەڵکو یارییەکانی گەڕی 21ی خولەکە بەبێ هەر چوار یانەکە دەکرێت و دواتر یارییە دواخراوەکە دەکەنەوە.

لە ساڵی 2018-ەوە، سێ جار جامی سوپەری ئیتاڵیا لە سعودیە بەڕێوەچووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button