ئه‌وروپائینگڵته‌رافه‌ره‌نسا

لاکازێت ئامادەیە بۆ یاریکردن

یاریگا
ئالێکساندەر لاکازێت، هێرشبەری فڕەنسی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند لە پێکانەکەی چاکبۆتەوە و ئامادەیە بۆ یاریکردن.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵ هەواڵی گەڕانەوەی هێرشبەری فڕەنسی یانەکەیان پشت راست کردەوە و بڵاویشی کردۆتەوە ئەم یاریزانە ئەمڕۆ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان کردووە و چاوەڕێ گلۆپی سەوز دەکات لەلایەن ئۆنای ئێمرێ راهێنەر بۆ بەشداریکردن لە یاری داهاتوو بەرامبەر شیفڵد یونایتد.

ئالێکساندەر لاکازێت نزیکەی مانگێک پێش ئێستا تووشی پێکان بوو و لەم ماوەیەدا بەشداری هیچ یارییەکەی یانەکەی نەکردووە.

Back to top button