ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

بوفۆن: ئەگەر پاریس نەبوایە وازهێنانم لە تۆپی پێ ڕاگەیاندبوو

یاریگا- جیانلویجی بوفۆنی ئەفسانەی گۆڵپارێزان، باس لە کاریگەری ڕۆشتنەکەی دەکات بۆ پاریس سان جێرمان و خاڵی ئەرێنی لەو قۆناغەیدا.

جی جی کە لە بەرنامەیەکی ئیتاڵیدا چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراوە و زۆرێک لە سەرچاوەکان بڵاویان کردۆتەوە، لە نێویشیاندا لیکیپی فەڕەنسی، لە بارەی ڕووکردنە پاریس دەڵێت: “هەستم کرد پێویستم بەو ئەزموونکردنەیە لە پاریس، بڕۆمە دەرەوە لە شوێنە ئارامەکەی خۆم. هەرچەندە گرەنتی ئەوە نەبوو کە شتەکان باش بگوزەرێت، بەڵام لە کۆتاییدا کردمی بە کەسێکی تەواوتر. من دەمەوێت سوپاسی پی ئێس جی بکەم بۆ ئەو دەرفەتە، چونکە ئەوە نەبوایە، ڕەنگە ساڵی پار وازم لە یاریکردن بهێنیایە.”

گۆڵپارێزە مێژووییەکەی ئیتاڵیا تەنها ساڵێک لە پایتەختی فەڕەنسا مایەوە و هاوینی ڕابردوو گەڕایەوە خانمە پیرەکە. وەک خۆیشی باسی لێوە کرد، ماوەی مانەوەی لە پاریس زۆر تامەزرۆی ئیتاڵیا و خێزانەکەی و یانەکەی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button