ئه‌وروپائینگڵته‌را

ئۆبامیانگ بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی سێپتەمبەر هەڵبژێردرا

یاریگا- پیێر ئێمریک ئۆبامیانگی هێرشبەری ئارسیناڵ بە باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بۆ مانگی سێپتەمبەر دیاری کرا.

هێرشبەرەکەی گەنەرز توانی لەسەرجەم یارییەکانی ئەو مانگەیاندا تۆڕی گۆڵی ڕکابەرەکانیان بهەژێنێت. بەرامبەر تۆتنهام گۆڵێک، واتفۆرد دوو گۆڵ، ئەستۆنڤیلا گۆڵێک و مانچستەر یونایتدیش پارێزراو نەبوو لە گۆڵێکی ئەستێرە گابۆنییەکە.

دووەم جارە ئۆبامیانگ ئەم خەڵاتە دەباتەوە، دوای ئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەری 2018 توانی بۆ یەکەم جار خۆی پێ شاد بکات. لە ئێستادا یانەکەی دوای هەفتەی هەشتەم بە 15 خاڵەوە لە پلەی سێیەمن.

بابەتی زیاتر

Back to top button