ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی لاوتارۆ پەیامێکی ڕوونی بۆ یانە گەورەکانی ئەورووپا نارد

یاریگا- بریکاری لاوتارۆ مارتینێزی یاریزانی ئینتەر میلان لە لێدوانێکیدا پەیامێکی ڕوونی بەو یانانە دا کە چاویان لە تواناکانێتی تا لە ئینتەرەوە بیگوازنەوە.

بێتۆ یاکوی، بریکاری هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە، دڵنیایی دا کە بەم زووانە لاوتارۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ نیرازۆری نوێ دەکاتەوە، وتی: “هاتنی کۆنتی بۆ ئینتەر هۆکارێکی گەورە بوو لە پێشڤەچوونی تواناکانی لاوتارۆ. ئەو ئێستا لە زۆر ڕووەوە گەشەی کردووە، بەتایبەت لایەنی جەستەیی. بەرامبەر بارسێلۆنا و یوڤێنتوسیش زۆر بە باشیی یاری کرد. ئەو هێشتا گەنجە و پێویستی بەوەیە چۆن بزانێت وزە و توانای خۆی بە درێژایی 90 خولەکەکە دابەش بکات، بەڵام زۆر زیرەکە. ئەو زۆر دڵخۆشە لە ئینتەر، بەم زووانەش گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و بیر لە هیچ شتێکیتر ناکاتەوە. ئەوەش شتێکی ئەرێنیە کە چەندین یانە دەیانەوێت بۆندی لەگەڵ واژۆ بکەن. بەڵام دووبارەی دەکەمەوە ئەو لێرە زۆر دڵخۆشە.”

لە ماوەکانی ڕابردوودا دەنگۆی زۆر هەبوون کە هەریەکە لە بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە 22 ساڵانەکە دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button