ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانزۆکیچ و یانەیەکی ئینگلیزیی بەشێوەی زارەکیی گەشتوونەتە ڕێککەوتن

یاریگا- ماریۆ مانزۆکیچ وێستگەی داهاتووی خۆی یەکلایی کردۆتەوە و ئەوەی چاوەڕێیەتی تا یانەکەی ئێستای، یوڤێنتوس، جێبهێڵێت تەنها هاتنی ماوەی گواستنەوەکانی زستانەیە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی توتوسپۆرتی ئیتاڵی، هێرشبەرە کرواتییەکە بەشێوەی زارەکیی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد گەشتوونەتە ڕێککەوتن و لە مانگی یەنایەری ساڵی دادێ، درێسی شەیتانە سوورەکان دەپۆشێت.

مانزۆکیچی تەمەن 33 ساڵ یەکێکیترە لەو یاریزانانەیە کە لە پلانە سەرەکییەکانی ماوریزیۆ ساردیدا نییە، بەشێوەیەک لە پێکهاتە 25 یاریزانییەکەی بۆ بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگ دووری خستەوە.

ئەگەرچی دەنگۆ هەبوو هاوینی ڕابردوو ئەم گواستنەوەیەی ماریۆ بۆ مانیۆ ڕوو بدات، بەڵام بێ ئاکام بوو. هەر لە پێناو مانەوەیدا لە ئەورووپا، گرێبەستێکی حەوت ملیۆن یۆرۆیی یانەی ئەلـ-ڕەیانی قەتەری ڕەت کردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button