ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

جێرارد پیکێ مەترسی لەدەستدانی کلاسیکۆی لەسەرە

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چوار کارتی زەردی هەیە و لە ئەگەری وەرگرتنی کارتێکی دیکە، ئەوا بەشداری کلاسیکۆ ناکات.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەو بەرگریکارەکەی بلاوگرانا ئەگەر یاری ئەمشەو بەرامبەر سێڤییا کارتێکی زەرد وەربگرێت، ئەوا بۆ یاری داهاتوو دەبێتە پێنج کارتە و یاری داهاتوو بەرامبەر ئیبار یاری ناکات و بێ کێشە بەشداری کلاسیکۆ دەکات، بە پێچەوانە لە یاری داهاتوو مەترسی بۆ دروست دەبێت.

لە یاسای خولی ئیسپانیادا هەر یاریزانێک ببێتە خاوەنی پێنج کارتی زەرد، لە یارییەک دوور دەخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button