ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

دی ماریا: قسەکانی مێسی لە کۆپا ئەمریکا گریاندینی!

یاریگا- ئانخێل دی ماریای ئەرجەنتینی باس لە کاریگەریی قسەکانی لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەکەی دەکات کە لە کۆپا ئەمریکا کردی وەک کاردانەوەیەک دوای کرانە دەرەوەیان لەسەر دەستی بەڕازیلی خاوەن یاریگا.

دی ماریا بۆ سەرچاوەی ESPINی ئەرجەنتینی لێدوانەکانی مێسی هاوتیمی بە کاریگەر و دڵهەژێنەر ناو دەبات، بە شێوەیەک یاریزانەکانی خستۆتە گرینەوە، وتی: “مێسی چەند لێدوانێکی زۆر جوانی دا دوای کرانەدەرەوەمان بەرامبەر بەڕازیل. وتی دەبێت شانازیی بەم تیمەوە بکەین کە نونیاتمان ناوە. بەوەی کە ماوەیەکی زۆر نییە پێکەوەین، هەندێکمان پێشتر بانگهێشت نەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەڵێیت بۆ چەندین ساڵە پێکەوەین. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هەموومان بە یەک ئاراستە و بۆ یەک ئامانج کارمان کردووە. شانازی خۆشی بە یاریزانە لاوەکان پیشان دا. وەختێک لە قسەکانی بوویەوە، هەمووانی خستە گریانەوە بە تایبەت لاوەکان.”

یاریزانەکەی پی ئێس جی باسی لەو ڕەخنانەش کرد کە لە هەمان کۆپا ئەمریکای 2019 دەکرانە سەر لیۆ، چ لە ناوەوە یاخود دەرەوەی ئەرجەنتین بەوەی مێسی سروودی نیشتیمانی نەدەگوت یاخود قسەی نەدەکرد، بەڵام دی ماریا بەرگریی لە کاپتنەکەی کرد و وای لێکدایەوە کە گۆڵکارە مێژووییەکەی تانگۆ ئەو کۆپا ئەمریکایە جیاوازتر بووە و بەوەی دڵخۆش بووە کە دەیبینی چۆن لەگەڵ هەڵبژاردەکەدا قسەی دەکرد، چۆن وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دەدایەوە.

بۆ زانین، لەسەر ئەوەی مێسی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشووری بە گەندەڵ ناوبرد، لەلایەن یەکێتییەکەوە “کۆنمیبۆڵ” بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگیرا و هاوکات بە بڕی 50 هەزار دۆلار سزا درا.

بابەتی زیاتر

Back to top button