ئه‌وروپائینگڵته‌را

کڵۆپ: گواردیۆلا سەختترین ڕاهێنەرە ڕووبەڕووی بووبێتمەوە

یاریگا- جارێکیتر یۆرگن کڵۆپ ستایش و سەرسامیی خۆی بۆ پیپ گواردیۆلای پیشان دا و نەیشاردەوە کە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە سەختترین ڕاهێنەرە ڕووبەڕووی بووبێتەوە.

لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەی ڕۆژی شەممەیان بەرامبەر شیفیڵ یونایتد کڵۆپ باسی لە ئاستەنگیی و زەحمەتییەکانی وەرزی ڕابردووی کرد تا گەشتن بە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

هاوکات لە بەشێکیتری قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی لیڤەرپووڵ وەک هەمیشە وەسفی گواردیۆلای ڕکابەری کرد و گوتی: “سەختترین ڕکابەر کە ڕووبەڕووی بووبێتمەوە؟ گواردیۆلایە. ڕووبەڕوو بوونەوەی پیپ هەمیشە ئاڵۆزە و بەردەوام حیساباتی تایبەتی دەوێت. ئەو ڕاهێنەرێکی نائاساییە لە جیهانی تۆپی پێدا.”

ئەم قسانەی کلۆپ لە کاتێکدایە کە تازەکیی وەک باشترین ڕاهێنەری جیهان هەڵبژێردراوە. یانەکەی لە ئێستادا دوای هەفتەی شەشەمی پریمەرلیگ، ڕیزبەندیی خولەکەی گرتووە بە بردنەوەی سەرجەم یارییەکان. جیاوازییەکەی لەگەڵ مان سیتی گواردیۆلای ڕکابەری پێنج خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button