ئیسپانیا

ژاڤی: ڕیاڵ مەدرید هەزار ڕۆحی هەیە!

یاریگا- لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیدا، کە پێگەی Goalی چاپی عەرەبیش بڵاوی کردۆتەوە، ژاڤی هێرناندزی ئەفسانەی بارسێلۆنا ڕای وایە ڕیاڵ مەدرید ئەم دۆخە خراپەی تێدەپەڕێنێت و دەگەڕێتەوە ئاستی پێویستی خۆی.

ژاڤی وتی: “ڕیاڵ مەدرید هەڵدەستێتەوە. وەرزی ڕابردوو تەنها تەراویلکەیەکە. مێرەنگیی جارێکیتر دەجەنگێت لەپێناو نازناوەکان. ئەوەی ئێستا یاری دەکات پاسەوانە کۆنەکانن، بەڵام با ببینین و بزانین یاریزانە نوێیەکان چی دەکەن. من پێم وایە ڕیاڵ رکابەریی دەکاتەوە، بە دڵنیاییەوە، بە دڵنیاییەوە، بە دڵنیاییەوە. بەڵێ ڕاستە کە شۆڕشێکی نوێ چاوەڕێ دەکرا، بەڵام ئێستاش ڕیاڵ هەر ئامادەیی هەیە.”

ڕیاڵ ئەم وەرزە لە چوار یاری خولی ئیسپانییدا خاوەنی دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوونە و یەکەم یاری چامپیۆنزلیگیشی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە پاریس سانت جێرمان دۆڕاند. ڕۆژی شەممەش دەبێتە میوانی سیڤییا لە میانەی گەڕی پێنجەمی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button