ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

گواردیۆلا ئامۆژگارییەکی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشیی دەکات

یاریگا- دوای ئەوەی لە گەڕی چوارەمی خولی ئینگلیزییدا بەرامبەر برایتۆن ئێمریک لاپۆرتێی بەرگریکاری یانەی مان سیتی تووشی پێکان هات، گومانەکان بۆ ئەوە ڕۆشتن کە پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر بیر لە کڕینی جێگرەوەیەکی باش بکاتەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە مەودا زۆرە.

سەرجەمی ئەو گومانانە مایەپووچ بوونەوە کاتێک ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەیان بەرامبەر نۆرویچ سیتی ڕوونکردنەوەی دا و ئامۆژگارییەکیشی ئاراستەی ڕۆژنامەنووسان کرد: “پێکانەکەی لاپۆرتێ درێژخایەنە. ڕەنگە پێنج تا شەش مانگ بخایەنێت. لەوەیە گەڕانەوەی مانگی یەنایەر یان فێبرایەربێت، بە دڵنیاییەوە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو. بەڵام ئامۆژگارییەکم بۆ ئێوە هەیە کە ناوی زۆر مەلکێنن بە گواستنەوەکانی زستانەوە، چونکە دەکەونە هەڵەوە و پێم وانییە هیچ گواستنەوەیەک بۆ ئەو شوێنە ئەنجام بدرێت. پێشتر بیستوومە گوایە ئێمە خولیای کڕینی ئەم یاریزان یاخود ئەو یاریزانین، بۆیە حەز دەکەم ئەوە بە هەموو یانەکانی جیهان بڵێم کە نەشڵەژێن چونکە ئێمە خوازیاری بەرگریکار یاخود دڵی بەرگریی هیچ یانەیەکی ئەورووپا نیین. ئێمە دەمانەوێت بە هەمان ئەم یاریزانانەی خۆمانەوە بەردەوامبین.”

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە نەشتەرگەریی لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجام دراوە و گەڕانەوەی دەکەوێتە ساڵی نوێ واتا 2020. یانەکەشی لە دوای لیڤەرپووڵی لووتکەی ڕیزبەندیەوە، لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button