ئه‌ڵمانیایاریگا

پێکانه‌که‌ی حه‌کیمی سه‌خته‌

یاریگا-یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند “به‌رگریکاری مه‌غریبی و یاریزانی یانه‌که‌یان (ئه‌شره‌ف حه‌کیمی) به‌هۆی پێکان تا کۆتایی وه‌رز له‌ یاریگاکان داده‌بڕێت.

یاریزانی ناوبراو رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌ میانه‌ی یاریه‌کانی خولی ئه‌ڵمانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی وۆلفسبۆرگ له‌ خوله‌کی ٤٩ی یاریه‌که‌دا هاته‌ناو یاریگا و پاش تێپه‌ڕینی ٢٥ خوله‌ک به‌سه‌ر یاریکردنی و له‌ خوله‌کی ٧٤دا به‌هۆی پێکان یاریگای جێهێشت، که‌ ئه‌م پێکانه‌ش تا کۆتایی وه‌رز دووری ده‌خاته‌وه‌ له‌ یاریکردن و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه‌ نه‌توانێت به‌شداری جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا بکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی.

یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ له‌ ئێستادا به‌ دۆخێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، که‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی ٦٣ خاڵ و به‌جیاوازی ٢ خاڵ له‌پێش بایرن میونشنی ڕکابه‌ری دێت و ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی به‌گه‌ر بخات تا ئه‌م وه‌رزه‌ کۆتایی به‌ باڵاده‌ستی باڤاریه‌کان بینێت و نازناوه‌که‌ به‌رز بکاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button