ئه‌وروپائیسپانیا

سەرۆكی لیگا: نەیمار لە پاریس واز لە یاریكردن دەهێنێت

یاریگا- خافێر تیباس سەرۆكی لیگا باس لە نەیمار دا سێلڤا یاریزانی پاریس سان جێرمان دەكات و دووپاتیدەكاتەوە كە هاتنی یاریزانەكە بۆ خولی ئیسپانی گرنگیەكی وای نیە.

بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لە هەوڵی بەردەوام بوو بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی نەیمار بۆ یانەكەی بەڵام شكستی هێنا.

لە كۆنگرەیەكدا لە لشبۆنە تیباس ووتی: زۆر باشە كە یاریزانی گرنگ لە لیگا هەبن، بەڵام بوونی نەیمار پێوویست ناكات.

بەردەوام بوو ووتی: ئەگەر بێت ئەوا باشە، بەڵام ئەگەر نەیەت ئەوا هیچمان لە دەست نەداوە، بەوشێوەیەی نابینم كە هەبوونی پێوویست بێت.

هەروەها لە كۆتاییدا سەرۆكی لیگا ووتی: ئەگەر یانەی پاریس سان جێرمان داواكاریەكانی كەم نەكاتەوە ئەوا یاریزانەكە لە یانە فەڕەنسیەكە كۆتایی بە یاریكردن دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button