ئاسیائه‌وروپامۆندیال

ئارسین فینگەر: ڕەنگە لە مۆندیالی قەتەر بمبیننەوە

یاریگا- ئارسین فینگەری فەڕەنسیی بە لێدوانێک پرسی گەڕانەوەی بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی وروژاند و ئەو ئەگەرەیشی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر داناوە.

لەو بارەیەوە وتی: “ماوەیەکی زۆرە ویستی ئەوەم هەبووە لە مۆندیالدا کاری ڕاهێنەرایەتیی بکەم. ئەوە پاڵەوانێتییەکە هەموو ڕاهێنەرێک خەون بە بەشداریکردنییەوە تێدا دەبینێت و بەپێی توانای خۆی بەدەستی بهێنێت. ڕەنگە دوای سێ ساڵیتر لە قەتەر بمبینن لەگەڵ یەکێک لە هەڵبژاردە بەشداربووەکاندا.”

دوای وازهێنانی لە ئارسیناڵ ساڵی 2018, فینگەر ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە. بە یانە و هەڵبژاردەکانی وەک ڤیسڵ کوبی، ئەی سی میلان، پاریس سان جێرمان، ژاپۆن و قەتەر ناوی دەبیسترێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button