ئیتاڵیا

بەپەلە: یوڤێنتوس ماوەی دوورکەوتنەوەی کیلینی ڕاگەیاند

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا یانەی یوڤێنتوس بە فەرمیی ماوەی دوورکەوتنەوەی جیۆرجیۆ کیلینی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندنەکەی یوڤیدا هاتووە کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نەشتەرگەریی لە ئەژنۆی ڕاستیی بەرگریکارەکەدا ئەنجام دراوە ئەوەش پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی تووشبوونی پێکانی بڵاو بوویەوە لە بەستەرەکانیدا.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ناو ڕاگەیاندنەکە، کیلینی نزیکەی شەش مانگ لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button