ئه‌وروپائیتاڵیاخوله‌کانی دیکە

پەڕەی یوڤی لە ئینستاگرام مانچستەری تێپەڕاند و ئێستا پلەی سێیەمە

یاریگا- ژمارەی چاودێریکەرانی پێگە فەرمییەکانی یانەی یوڤێنتوس زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و بەشێوەیەک هەژماری یانەکە پلەی سێیەمی وەرگرتووە لەڕووی ژمارەی ‘فۆڵۆوەرز’ـەکانیەوە، ئەوەش دوای گەشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ خانمە پیرەکە، وەک تێبینی دەکرێت.

ئێستا بیانکۆری بە تێپەڕاندنی 31 ملیۆن فۆڵۆوەەز، تەنها ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنای لە سەرووە دەبینرێت گەشتۆتە پلەی سێیەم کە پێشتر پلەکە مانچستەر یونایتد داگیری کردبوو.

پێش گەشتنی دۆن ڕۆناڵدۆ بە یانەکەی شاری تۆرین، ژمارەکە تەنها 21 ملیۆن بوو، بە ماوەی ساڵێک وا دیارە کاریگەریی سوپەرستارەکە دەردەکەوێت بەوەی لەو ماوەیەدا 10 ملیۆن زیادی کردووە و کە ئەوەش بە فراوانتربوونی ئاستی جەماوەریی یوڤی لێک دەدرێتەوە.

ڕیزبەندیی یەکەم تا چوارەم بەم شێوەیە:

ڕیاڵ مەدرید 77.6 ملیۆن

بارسێلۆنا 76.4 ملیۆن

یوڤێنتوس 31.1 ملیۆن

مانچستەر یونایتد 31 ملیۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button