ئینگلتەرا

دوای شکستەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوڵ، داڤید لویز پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا- دوای شکستەکەیان بەرامبەر لیڤەرپووڵ لە گەڕی سێیەمی خولی ئینگلیزی، داڤید لویزی بەرگریکاری ئارسیناڵ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەیدا کە لە ئینستامەگرامەکەی خۆی نووسیویەتی، بەرگریکارە نوێیەکەی گەنەرز و پێشووتری چێڵسی بەڵێنی بەردەوامیی و خۆڕاگریی دووپات دەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕەخنەی لێ گیرا بەوەی وەک پێویست بەرگری لە گۆڵی تۆپچییەکان نەکردووە.

پەیامەکەی لویز: “ژیان سەختە، هەروەها تۆپی پێش هەندێ جار سەختە. بەڵام من تەنها یەک شت دەزانم، ئەویش ئەوەیە کە هەرگیز کۆڵ نەدەم، هەموو ژیانیشم هەروا بووم. من بە ئامانجێکەوە ڕووم کردە ئێرە، تا کۆتایی ئەو ئامانجەش، دەجەنگم! سوپاس هاندەران بۆ ئەو هەموو پاڵپشتییە. من نایشارمەوە چی براوەبم یان دۆڕاو.”

لیڤەرپووڵ 3_1 یارییەکەی بردەوە و بە نۆ خاڵ تاکلایەنە سەرووی ڕیزبەندیی پریمەرلیگی گرتووە، هەرچی ئارسیناڵیشە شەش خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button