بارسێلۆنا نرخی فێران تۆرێسی دیاریكرد
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نرخی فێران تۆرێسی ئیسپانی و هێرشبەری یانەكەی دیاریكرد بۆ ئەو یانانەی دەیانەوێت لە هاویندا بیگوازنەوە ریزەكانیان.
گرێبەستەكەی فیران تۆرێسی 23 ساڵان لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووس خافی میگێل یانە كەتەلۆنییەكە نرخی فێران تۆرێسی بە 25 ملیۆن یۆرۆ دیاریكرد.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، بارسێلۆنا دەیەوێت پارە كۆ بكاتەوە و پاشەكەوتی بكات تا لە رێگایەوە ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بكات لە سەرووی هەموویانەوە لیۆنێل مێسی.
بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش نەكرد بارسێلۆنا تۆرێسیلە لیستی ئەو یاریزانانە داناوە كە لە هاوینی داهاتوودا ریزەكانی یانەكەیان جێدەهێڵێت.
لە گواستنەوەكانی زستانەی وەرزی رابردوو فێران تۆرێس بە بری 55 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و یانەكەش بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژۆكرد و بری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی بە یەك ملیار یۆرۆ دیاریكرد، بەڵام یاریزانەكە سەركەوتوو نەبوو لەوە خۆی بسەلمێنێت لە یانەكە.
لەم وەرزەی لالیگادا تۆریس بەشداری لە 28 یاریدا كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و یەك گۆڵیش درووست بكات.