ئینگلتەرا
فێرمینیۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت
یاریگا
رۆبێرتۆ فێرمینیۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوول بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی یانەکەی بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ماوەیەک لەیاریگاکان دادەبڕێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە فێرمینیۆ بەهۆی ئەو پێکانەی ناتوانێت بەشداری سێ یاریی داهاتووی یانەکەیان بکات.
لیڤەرپوول لە سێ یاریی داهاتوو رووبەڕووی یانەکانی نۆتینگهام فۆرست و وێستهام یونایتد و تۆتێنهام دەبێتەوە و فێرمینیۆ لەم سێ یارییەبێ بەش دەبێت.