ڤاندەرڤارت بۆ لیڤەرپوول: گراڤنبێرچ زۆر لە بێڵینگهام باشترە

رافایل ڤاندەرڤارت هۆشدارییەک بۆ لیڤەرپوول دەنێرێت و دەڵێت لەبری بێڵینگهام، هەوڵی گواستنەوەی رایان گراڤنبیرچ بدەن.
ریدز ماوەیەکی زۆرە بەدوای بێڵینگهامەوە بوو بەڵام ئێستا بەنیازە واز لەو ناوەڕاستکارە بهێنێت و بە پارە خەیاڵییەکەی چەند یاریزانێکی دیکە بکڕێت.
ڤاندەرڤارتی ئەستێرەی پێشووی هۆڵەندا، باسی تواناکانی گراڤنبێرچی هاونیشتیمانی کرد و بۆ سەن وتی
“جیاوازییەکەیان ئەوەیە، بێڵینگهام لە یانەیەکی بچووکترە و بەردەوام یاری دەکات، بەڵام گرانبێرچ لە هەموو رووییەکەوە یاریزانێکی باشترە لەو، بە تایبەت لەرووی جەستەییەوە. ئەو لە بایەرن سەرکەوتوو نەبووە بەهۆی پێکان چونکە کە دەچیتە یانەیەکی تازە پێویستە دوو هەفتەی سەرەتا بە باشی دەربکەویت”.
رایان هاوینی رابردوو بە ١٨ ملیۆن یۆرۆ روویکردە بایەرن بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە متمانەی راهێنەرە جیاوازەکانی ئەو یانەیە بەدەست بهێنێت و لەم وەرزەشدا هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە.