Loading...
ئینگلتەرا

لامپارد: ئامادەنین بۆ رووبەرووبوونەوەی ریاڵ مەدرید

Yariga App

فرانک لامپارد دەڵێت تیمەکەی ماندووە و لەرووی جەستەییەوە ئامادەنین بۆ یارییە چارەنووسازەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید.

راهێنەرەکەی چێلسی پێویستە بە جیاوازی سێ گۆڵ شکست بە مەدرید بهێنێت تاوەکو بگەنە چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگ بەڵام قسەکانی ئەمڕۆی هیوابەخش نین و بۆ میدیاکان وتی “لە ئێستایا ئامادەکاریمان زیاتر کۆبوونەوە و گفتوگۆیە نەک راهێنانی نێو یاریگا، چونکە یاریزانەکانمان ماندوون و تەنها چەند مەشقێکی سادەیان کرد. زیاتر کاری ئەمڕۆمان قسەکردن لەگەڵ یاریزانەکان بەتەنها، تیمەکە پێویستی بە مەشقی فیزیکییەکە ئەگەر بتوانن، لەم قۆناغە پێویستە لە باشترینی خۆیاندا بوون و لە ئێستادا لە باشترینی خۆماندا نین. گرنگ نیە چۆن دەگەین بەو ئاستە بەڵام گرنگە لە ئێستاوە قسەی لەسەر بکەین”.

مەدرید لە خاکی خۆیدا ٢-٠ شکستی بە چێڵسی هێنا و سبەینێش لە لەندەن دووبارە بەیەک دەگەن.

Back to top button