
چیرۆ ئیمۆبیڵ ئەستێرەی یانەی لازیۆ لە نەخۆشخانەیە پاش ئەوەی تووشی رووداوێکی هاتوچۆ هات.
، ناوبراو بە ئۆتۆمبێلە رەینج رۆڤەرەکەی خۆی دەکێشێت بە شەمەندەفەرێکی ناو شار (ترام) ، هەرچەندە سەرەتا رایگەیاند سەلامەتە بەڵام لازیۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشكرایان کرد پەراسووی یانزەهەمی شکاوە و ئازار بە بڕبڕەی پشتی گەیشتووە. بۆ ئەوەش پێویستە ماوەیەک لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
چیرۆی ٣٣ ساڵ، ساڵانێکە گۆڵکاری یەکەمی لازیۆ یە بەڵام لەم وەرزەدا پێکانی بەردەوام وایکردووە، وەکو پێویست بەشداری یانەکانی یارییەکەی نەکات. پاش ماوەیەکیش دابڕان بە تازەیی گەڕابووەوە یاریگاکان بەڵام ئەم رووداوەی بەسەرهات.
لازیۆ لە ریزبەندی دووهەمی کاڵچیۆ یە بە بێ ئەستێرەی یەکەمی کە وەرزی رابردوو ٢٧ گۆڵی بۆ تۆمارکردن.