كەریم بێنزێما چەند ریكۆردێكی نوێی تۆمار كرد
یاریگا –
كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە كردنی گۆڵەكەی بەرامبەر چێڵسی چەند ریكۆردێكی نوێی تۆمار كرد.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە لە، میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
گۆڵەكانی یارییەكە لەلایەن كەریم بێنزێما لە خولەكی 21 و ماركۆ ئەسینسیۆ لە خولەكی 74 تۆمار كران.
لە دوای ئەو گۆڵە بێنزیما چەند ریكۆردێكی تۆمار كرد:
– بێنزیما دوای ئەو گۆڵەی دژی چێڵسی ئینگلیزی كردی بەرامبەر یانەکانی ئەو وڵاتە گەیشتە گۆڵی ژمارە 20، لە یاریەكانی چامپیۆنزلیگ،
– هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە چامپیۆنزلیگ 26 یاری بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەرا ئەنجامداوە، 20 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 گۆڵی دیکەشی درووستكردووە.
– لە 5 یاری بەرامبەر چێڵسی ، 6 گۆڵی كردووە، بەرامبەر لیڤەرپوول لە 8 یاریدا 7 گۆڵی كردووە، بەرامبەر سیتی لە 7 یاریدا 6 گۆڵیكردووە
– كۆتا 10 گۆڵی كەریم بێنزێما لە چامپیۆنزلیگ سەرجەمیان بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان بووە.
– بێنزیمای تەمەن 35 ساڵ و 3 مانگ بووە بەتەمەنترین یاریزان کە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا گۆڵی تۆمارکردبێت، لەدوای سینیسا یاریزانی ئۆڵۆمپیاکۆس کە لە تەمەنی 35 ساڵی و 4 مانگی گۆڵی كرد لە مانگی ئاداری ساڵی 1999 بەرامبەر یوڤێنتوس.
– بێنزێما گەیشتە گۆڵی ژمارە 90 لە چامپیۆنزلیگ و بە گۆڵێك پێش رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی كەوت.
– یاری بەرامبەر چێڵسی یاری ژمارە 130 بێنزێما بوو لەگەڵ ریال مەدرید لەپاڵەوانیەتییە ئەوروپیەكاندا و لە ریزبەندی سێیەم یاریزانی ریال مەدرید دێت كە بەشداری زۆرترین یاریان كردبێت لەو پاڵەوانیەتیەدا.
– لە ساڵی 2023 بێنزێما 18 گۆڵیكردووە و لە ریزبەندی یەكەمی ئەو یاریزانانەدا دێت كە لەمساڵدا زۆرترین گۆڵیان كردووە.