ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ئینتەر چیتر لوکاکوی ناوێت

چیرۆکی خۆشەویستی نێوان ئینتەرمیلان و رۆمێلو لوکاکو بەرەو کۆتایی دەچێت.
لوکاکو هاوینی رابردوو بە خەونەکەی گەیشت و بەشێوەی خواستن گەڕایەوە ئینتەر پاش شكستهێنان لەگەڵ چێڵسی، بەڵام ئەم وەرزە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکەش بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئینتەر نیازی نیە پاش کۆتایی خواستنەکەی لە یانەکە بیهێڵێتەوە.
بێپێ مارۆتای بەڕێوبەری گشتی ئینتەر بۆ سکای سپۆرت وتی “لوکاکو لە دۆخێکی باشدا نیە، هێشتا هەر چاوەڕێین ئەو یاریزانە ببینین کە لە رابردوو یاری بۆ دەکردین، ئەو لە هاویندا دەگەڕێتەوە چێڵسی و ئەوە بەشێکە لە رێککەوتنەکە، دواتر بزانین چی روودەدات”.
هێرشبەرە بەلجیکییەکە لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی تەنها سێ گۆڵی هەیە و لە ١٤ یاریدا بەشداربووە.