ئینگلتەرا
یونایتد نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی دالۆت

یانەی مانچێستەر یونایتد لە گفتوگۆدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دیێگۆ دالۆتی بەرگریکار.
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دوو وەرزە ئاستێکی بەرز لەگەڵ یونایتد نیشان دەدات بەڵام هێشتا گرێبەستەکەی تازەنەکردووەتەوە کە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، یونایتد و بریکاری ئەو یاریزانە لە گفتوگۆی پێشکەوتوودان بۆ ئەوەی لە ئێستاوە گرێبەستێکی درێژ وەختی پێشکەش بکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی تەمەنی تەنها ٢٣ ساڵە و پێیان وایە دەتوانێت بۆ ساڵانێکی زۆر لە ئۆڵد ترافۆرد بمێنێتەوە.
دیێگۆ لە ٢٠١٨دا لە پۆرتۆی وڵاتەکەیەوە گوێزرایەوە یونایتد بەڵام دواتر بە خواستن درا بە ئەیسی میلان و لە ٢٠٢١ گەڕایەوە مانچێستەر.