ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
دوو یانە گەورە لەگەڵ فێرمینیۆ لە گفتوگۆدان

یاریگا-هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئینتەرمیلان گفتوگۆکانیان لەگەڵ رۆبێرتۆ فیرمینیۆ تاوەکو هاوینی داهاتوو پەیوەندییان پێوە بکات.
سەرەتای ئەم هەفتەیە هێرشبەرە بە ئەزموونەکەی لیڤەرپوول رایگەیاند گرێبەستەکەی تازەناکاتەوە و لە هاویندا بێ بەرامبەر روودەکاتە یانەیەکی دیکە. بەگوێرەی ئینسایدەر لە ئێستاوە بارسێلۆنا و ئینتەر کەوتوونەتە گفتوگۆ و رەنگە یانەی خوازیاری دیکەش هەبێت. لە نێویاندا ئۆفەرێکی گەورەی یانەیەکی سعوودی.
فێرمینیۆ بەشێکی گرنگی سەردەمی زێڕینی لیڤەرپوول بوو لەگەڵ کلۆپ بەڵام دوو وەرزە بەهۆی بەردەوامی پێکان و دابەزینی ئاستیی، بە کەمی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا دەبینرێت، بە تایبەت دوای هاتنی نونێز و گاکپۆ.