
یاریگا
بارسێلۆنا لە گەڕی 23 لالیگا بووە میوان ئالمێریا و یارییەکەشیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام تووشی دۆڕان بوو.
لە بەردەوامی گەڕی 23 خولی ئیسپانیا بارسێلۆنا پێشەنگی لالیگا بووە میوانی ئالمێریا و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕاند. تاکە گۆڵی یارییەکە بیلال تۆرێ لە خولەکی 24 تۆماریکرد.
بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بەرامبەر ئالمێریا تووشی دۆڕان بوو و نەیتوانی سوود لە یەکسانبونەکەی ریال مەدرید ببینێت و جیاوازی خاڵەکانیشی لەگەڵ مێرنگی بووە حەوت خاڵ.



