Loading...
ئیسپانیا

ئانچیلۆتی مانەوە لە ریاڵ مەدرید رادەگەیەنێت

Yariga App

کارلۆ ئانچیلۆتی ئاشکرای دەکات بۆ وەرزی داهاتوو وەک راهێنەری ریاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت.

لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەرەکەی مێرەنگی بەر لە دێربی مەدرید، پرسیاری داهاتووی لێکرا و ئەویش وتی “پێویستم بەوە نیە گرێبەستەکەم تازەبکەمەوە چونکە هێشتا وەرزێک لە گرێبەستەکەم ماوە، ئاسوودەم و بۆ وەرزێکی دیکەش لێرەدەبم، بزانین دواتر چۆن دەبێت، بۆ ئێستا تەنها ئەوەمان لەسەرە یارییەکان ببەینەوە”.

لە مانگ ١٢ و سەرەتاکانی مانگی یەکدا پڕوپاگندەی دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە لە ئارادا بوو بەهۆی شکستی کلاسیکۆ و ناجێگیری ئاستی یانەکە بەڵام بردنەوە گەورەی مەدرید بەرامبەر لیڤەرپوول، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەواندەوە.

Back to top button