ئه‌وروپا

مان سیتی و پاریس سانجێرمان کێشە دەنێنەوە لە جیهانی تۆپی پێ دا “”

Yariga App

سەرۆکی لیگای ئیسپانی، خافێێر تیباس، وەک هەمیشە بە لێدوانێکی ئاگرینانە هێرش دەکاتە سەر دوو یانە سەرمایەدارەکە بەوەی کە کێشەی گەورە دەنێنەوە لە جیهانی تۆپی پێدا.
تیباس لە وتەکانیادا هێرشی توند دەکاتە سەر ئەم دوو یانەیە بەوەی حکومەتی چەند وڵاتێک دەیانبات بە ڕێوە، بۆ نموونە یانەی مان سیتی حکومەتی ئیماراتی لە پشتەو یانەی پاریسیش حکومەتی قەتەڕی لە پشتە.
تیباس لە لێدوانەکەی دا بۆ ڕۆژنامەی تۆتاڵی جیهانی باسی لەوە کرد ئەم یانە حکومیانە بە پێ ڕێسای تۆپی پێ ناجوڵێنەوە و کێشەی گەورە دروست دەکەن بۆ یانەکانی دیکە ئەوەش بە بەرز خەمڵاندنی یاریزانان و بەرز بونەوەی برخیان بە شێوەیەکی خەیاڵی کە ناگونچێت لە ئێستادا.
هەروەها داوای لە یەکێتی ئەوروپا و یەکێتی ناوخۆیی کرد کە هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر ئەم دیاردەیە و ئەم دوو یانەیە پەیوەست بکات بە چەند ڕێسایەکەوە کە نەکرێت بە هەوەسی خۆیان پارە سەرف بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button