Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

لوتکەی چامپیۆنزلیگ بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی سەرۆکی شەرەفیی ریاڵ مەدرید دەست پێدەکات

Yariga App

یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند ئەمناسیۆ ئەمارۆی سەرۆکی شەرەفیی یانەکەیان  لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپاش رایگەیاند، بەر لە یارییەکەی ئەمشەوی خولی پاڵەوانەکان لە یاریگا ئەنفیڵد لە نێوان مەدرید  ولیڤەرپوول، خولەکێک بۆ گیانی ئەمناسیۆ بە بێ دەنگی دەوەستن. هەروەها فلۆرەنتینۆ پێرێز لەو یارییە ئامادەنابێت بۆ ئەوەی بەشداری پرسەکەی بکات.

ئەمناسیۆ یەکێک بوو لە ئەفسانە مێژووییەکانی یانەکە و لە نێوان ساڵانی ١٩٦٢ بۆ ١٩٧٦ دا ٤٧١ جار درێسی یانە شاهانەییەکەی پۆشیووە، پاشانیش لە ١٩٨٤ بۆ یەک وەرز راهێنەری تیمی یەکەم بووە.

لەم چەند ساڵەی رابردوو، وەکو راوێژکار و ئەندامی بۆردی ریاڵ کاری کردووە، لە ٢٠٢٠ ناسناوی سەرۆکی شەرەفیی یانەکەی پێدرا.

ئەمناسیۆ نۆ جار لالیگا و جارێکیش جامی ئەورووپا (خولی پاڵەوانەکان)ی ئێستای لەگەڵ لۆس بلانکۆس بردووەتەوە.

 

Back to top button