چامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بایرن میونشن بۆ یارییەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان

Yariga App

یاریگا

جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكان میوانداری بایرن میونشن بكات ، لە میانەی یاری چوونی قۆناخی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بایرن میونشن:

ئولریخ ،سۆمەر، شێنک، ئۆپامینکانۆ، دی لیخت، پاڤارد، کیمیچ، گنابری، گۆرێتزکا، سانێ، کۆمان، چوپۆ -مۆتینگ، دەیڤز، سار، کانسێلۆ، بڵیند، مۆلەر، گراڤینبێرخ، تێل، موسیالا، ستانیسیچ، ئیبراهیمۆڤیچ.

بابەتی زیاتر

Back to top button