ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال بیتس

Yariga App

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال بیتس بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال بیتس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات.

بۆ ئەو یارییە هەردوو یاریزان ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی و فێران تۆرێس كە بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوورەوە ڕاگیرا بوون سزاكەیان تەواو بووە و دەتوانن بەشداری بكەن.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ریال بیتس بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ڕیزبەندی شەشەمی خولەكە دێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

تێر شتیگن، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ،گاڤی، پێدری ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی ، فێران ، پینا ، كریستینسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، ڕۆبێرتۆ ، دی یۆنگ، ڕافینها ، كۆندی ، گارسیا ، بالدی پابلۆ تۆرێ ، تیناس، ئالاركۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button