ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
وۆڵڤەرهامپتن چوارەم گرێبەستی زستانەیان ئەنجامدا

یاریگا-یانەی وۆڵڤەرهامپتن چالاکترین یانەی بازاڕی گواستنەوەی زستانەیە و ئەمڕۆ چوارەم گرێبەستی خۆی راگەیاند.
گورگەکان کرێگ دواسنی بەرگریکاری وێستهامیان گواستەوە بەرامبەر بە ٣.٣ ملیۆن پاوەند، پێش ئەویش هەریەک لە ماتیوس کونیا، ماریۆ لێمینا و پابلۆ سەرابیایان مسۆگەرکردبوو.
سەرانی یانەکە دەرگای خەزێنەی یانەکەیان بەرووی جولیان لیپیتیگوی راهێنەری نوێ دا کردووەتە ئەمەش پاش ئەوەی ناوبراو توانی متمانەیان بەدەست بهێنێت بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ لە چوار یاریدا.
وۆڵڤز لە پلەی ١٧هەمینی ریزبەندی پریمەرلیگ دێن و هێشتا ترسی دابەزین بۆ پلە یەکەکانیان لەسەرە.