یاریگا–
ماوەیەکە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا هەوڵی گواستنەوەی مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەدات و، ئامادەن بەرامبەر ئەو یاریزانە، یاریزانێکیان پێشکەشی ئەو یانەیە بکەن.
خاڤی میگێل رۆژنامەنوسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کارگێری رۆخێ بلانکۆس لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەر هۆلەندی بلاوگرانا، ئانخێل کۆریا هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەکەیان پێشکەش ئەو یانەیە بکەن، بەڵام چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکەی ئەو یاریزانەی ناوێت، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر دەنگۆیەک هەبوو بارسا بەرامبەر هێرشبەرەکەی، داوای کاراسکۆی کردووە، بەڵام یانە مەدریدیەکە رەتیکردووەتەوە.
دیپای هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و، ئەو یاریزانە بەهۆی کەم یاری کردنی لەلایەن چاڤی راهێنەر، هەوڵ دەدات ئەم زستانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.