یاریگا

بارکلی: یانەی چێڵسی پێویستی بە یاریزانێکە لە ئاستی هازاردا

ڕۆس بارکلی، یاریزانی ناوەندی یانەی چێڵسی ئینگلیزی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یانەکەی پێویستی بە یاریزانێکە لە ئاست و تواناکانی هازاردا بێت .
ئەیدن هازارد لە گرێبەستێکی نایاب دا چووە ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە و بڕی گرێبەستەکەی دەگاتە ١٣٠ ملیون یۆرۆ.
بارکلی لە لێدوانەکەی دا باسی لەوە کرد،” ئاستی یانەکە دا دەبەزێت بەهۆی ڕۆشتنی هازارد و دەبێت بە زووترین کات جێگرەوەیەک بۆ شوێنەکەی دابین بکرێت.”
هازارد چەندین ساڵە ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیەو بە بێ گۆمان بە ڕۆشتنی ئەو ئاستی یانەکەش دا دەبەزێت.
هەروەها بارکلی لە قسەکانی دا ووتی،” یانەکە پێویستی بە یاریزانێکە بە هەمان ئاستی گۆڵ کردن و سەرۆکایەتی بێتتا بتوانێت یانەکە بەرەو نازناوەکان بەرێت.”
جێگەی باسە کە هازارد ڕیزبەندی یەکەمی یانەکەی هەبوو لە دروستکردنی گۆڵ و گۆڵ ئەنجام داندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button