
جینارۆ گاتوسۆ نوێترین قوربانی هێرشی دزیی کردنە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان دا.
دیاردەیەک یاریزانان و کەسایەتییە وەرزشییەکانی خولە گەورەکانی ئەورووپای گرتووەتەوە، ئەویش هەوڵی دزی بۆ سەر ماڵەکانیانە لەوکاتەی لەنێو یاریگادان.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا لە کاتی یارییەکەی شەوی رابردووی ڤالێنسیا و کادێز چەند دزێک چوونەتە سەر ماڵی گاتوسۆ بەڵام ناوبراو بە باشی خۆی ئامادەکردووە. ماڵەکەی گاتوسۆ سیستەمی ئاگادارکەرەوە و کامێرای چاودێری تێدابووە و جگە لەوەش دوو سەگی پاسەوانی هەیە. پاش ئەوەی سیستەمەکە کارابووە، دزەکان هەڵاتوون.
ڤالێنسیا لەگەڵ گاتوسۆ ئاستی وەک پێویست نیە و دوای شکستەکەی شەوی رابردوو، ئەو یانەیە لە پلەی ١١هەمی لالیگا دێت.