یاریگا-
هەژماری فەرمی پریمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی دوو مانگی ڕابردووی پریمەرلیگی ئاشكرا كرد.
هەشت یاریزان پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی 11 و 12ی خولەكە.
هەریەك لە یاریزانان ( كاسیمیرۆ، هالاند ، بێن می ، ئۆدیگارد، پالینها، ڕاشفۆرد ، ساكا ، تریپەر ) پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی دوو مانگی ڕابردوون.
– كاسیمیرۆ ( مانچێستەر یۆنایتد )، چوار یاری ، سێ بردنەوە ، یەك دۆڕان، سفر گۆڵ ، یەك ئەسیست.
– هالاند ( مانچێستەر سیتی )، چوار یاری ، دوو بردنەوە ، یەك یەكسان ، یەك دۆڕان ، چوار گۆڵ ، سفر ئەسیست.
– بێن می ( برینتفۆرد)، چوار یاری ، دوو بردنەوە ، دوو یەكسان، سفر دۆڕان ، سفر گۆڵ ، یەك ئەسیست ، یەك كلین شیت.
– ئۆدیگارد ( ئەرسیناڵ )، چوار یاری ، چوار بردنەوە ، سفر دۆڕان ، سفر یەكسان ، سێ گۆڵ ، سێ ئەسیست.
– پالینها ( فولهام )، چوار یاری ، دوو بردنەوە ، سفر یەكسان ، دوو دۆڕان ، یەك گۆڵ ، سفر ئەسیست.
– ڕاشفۆرد ( مانچێستەر یۆنایتد )، چوار یاری ، سێ بڕدنەوە ، سفر یەكسان ، یەك دۆڕان ، دوو گۆڵ ، یەك ئەسیست.
– ساكا ( ئەرسیناڵ )، چوار یاری ، چوار بردنەوە ، سفر دۆڕان ، سفر یەكسان، دوو گۆڵ ، یەك ئەسیست.
– تریپەر ( نیوكاسڵ )، چوار یاری ، سێ بردنەوە ، یەك یەكسان ، سفر دۆڕان، سفر گۆڵ ، دوو ئەسیست ، سێ كلین شیت.